دیجیتاڵ میدیای سلێمانی
ژمارهیه له پزیشكانی چهند شارێكی ههرێم ڕایدهگهیێنن، لە ئەگەری وەرنەگرتنی مووچەی مانگی 2 پێش تەواو بوونی ماوەی ئەو مانگەی دیاریکرابوو ئەوا لە ( ڕۆژی شەممە بەرواری 6/6/2020 کاتژمێر 8 ی بەیانی ) تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان چۆڵدهكهین.
پزیشکانی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیان له ڕاگهیهندراوێكدا ڕایدهگهیێنن: وەک ئاگادارن لە دوای زیاد لە 50 ڕۆژ دواکەوتن و پاش وەرگرتنی مووچەی مانگی 1/2020، سەرەڕای دواکەوتنی مووچەی 4 مانگمان لەبەر بەرژەوەندی هاونیشتمانیان و پاراستنی تەندروستیان بڕیارماندا بە بەردەوامی دان بە دەوامی فەرمیمان لە بەرواری 6/5/2020تەوە بۆ ماوەی مانگێک و لەئێستاشدا و پاش نزیکبوونەوە لە کۆتایی ئەو ماوەی دیاری کرابوو وەک پزیشکان ڕایدەگەیەنین کە لە ئەگەری وەرنەگرتنی مووچەی مانگی 2 پێش تەواو بوونی ماوەی ئەو مانگەی دیاریکرابوو ئەوا لە ( ڕۆژی شەممە بەرواری 6/6/2020 کاتژمێر 8 ی بەیانی ) تەواوی نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان بە شوێنە فریاگوزاری و ساردەکانەوە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی ڕاپەڕین و گەرمیاندا چۆڵ دەکەین و بەرپرسیارییەتی ڕوودانی هەر دۆخێکی نەخوازراو و مەترسییەک لە پاش چۆڵکردنی شوێنەکان لەسەر ئەستۆ و بەرپرسیارییەتی حکومەت دەبێت کە ئامادە نییە سەرەڕای بەردەستبوونی نەختینە پارەی پێویست مووچە دابەش بکات.
لە ڕاگهیاندراوهكهیاندا ئاماژهبهوهدهكهن: لە ئەگەری هەر کەمکردنەوەیەک لە مووچە و شایستە داراییەکانماندا تووندترین هەڵوێستمان دەبێت و هۆشیاری دەدەینە حکومەت کە دەست بۆ مووچەی فەرمانبەرە ڕاستییەکانی نەبات و لە جێی ئەوە هەوڵی چاکسازی ڕاستەقینە بات و مووچەی بندیوارەکان ببڕێت بۆ چارەسەرکردنی قیرانی دارایی.