باشماخ-KDP.info- بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و ئێران گوتی، دوای 72 سەعات لە داخستنی خاڵی سنووریی باشماخ بە هۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە پزیشكییەكان، ئەمڕۆ ئەو خاڵە سنوورییە بە ڕووی بازرگاكاندا دەكرێتەوە.
عەبدوڵڵا ئاكرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "بە هۆی ئەوەی خاڵی سنووریی باشماخ پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نەبووە، بڕیار درا بۆ ماوەی 72 سەعات دابخرێت، بۆ ئەوەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن، ئەوكات بكرێتەوە".
ئاكرەیی گوتیشی: "ئەمڕۆ 72 سەعاتەكە تەواو دەبێت و ئەو خاڵە سنووریە بە ڕووی بازرگاناندا دەكرێتەوە، چونكە پێویستمان بە خاڵە سنوورییەكان هەیە و رۆژانە لە هەر سێ خاڵی سنووریی فەرمیی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێرانەوە، زیاتر لە هەزار بارهەڵگر دێنە هەرێمی كوردستان".
بڵند ئیبراهیم