كاندیدى پۆسته‌ به‌تاڵه‌كانى حكومه‌تى نوێى عێراق گه‌یشته‌ په‌رله‌مان

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوی كاندیدی وەزارەكانی حكومەتەكەی مستەفا كازمی گەیشتە ئه‌نجومه‌تى نوێنه‌رانى عێراق.

ئه‌نجومه‌تى نوێنه‌رانى عێراق ڕایگەیاند: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەڕلەمان ناوی كاندیدی وەزارەتەكانی بەدەست گەیشتووە، بێ ئەوەی زانیاری زیاتر سەبارەت بە ناو و ژمارەی كاندیدەكان بكات.

تا ئێستا وەزارەتەكانی نەوت، دەرەوە، داد، بازرگانی، كشتوكاڵ، كۆچ و ڕۆشنبیری لە حكومەتەكەی كازمی بە بەتاڵی ماونەتەوە.

ناوى كاندیده‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه‌:

فواد حوسێن بۆ وەزیری دەرەوە

حاکم سالار بۆ پۆستی وەزارەتی داد

حەسەن نازم بۆ پۆستی وەزارەتی رۆشنبیری

ئیڤان فایەق بۆ پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران

ئیحسان عەبدولجەبار بۆ پۆستی وەزارەتی نەوت

عەلا جبووری بۆ پۆستی وەزارەتی بازرگانی

محەممەد عەبدولکەریم بۆ پۆستی وەزارەتی کشتوکاڵ