حەفت تووشبووی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا شاری ھەولێر دەستنیشانکران

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-04 00:00:00 - سەرچاوە: ئانادۆڵۆ

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: " تووشبووەکان سێ پیاوی تەمەن ٦٠ ساڵ، ٢٦ ساڵ و ٢٠ ساڵن، سێ ئافرەتیش تەمەنییان ٥٧ ساڵ، ٢٧ ساڵ و ٢٣ ساڵن، ھەروەھا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵە، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون".