دیجیتاڵ میدیاى سپێده
تووشبووانی كۆرۆنا له ئێران ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یه‌كی تۆماركردووه‌و سێ هه‌زار 574 كه‌سی تر تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و 59 كه‌سی تریش گیانیانله‌ده‌ستدا.
كیانۆش جیهانپور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێرى ڕابردوودا سێ هه‌زار و 574 حاڵه‌تی نوێی تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه و 59 تووشبووش گیانیان له ده‌ستداوه. به‌وه‌ش ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران له ڕۆژێكدا ئاستێكی پێوانه‌یی تۆماركردووه.
كۆی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێران گه‌یشتووه‌ته 164 هه‌زار و 270 كه‌س كه ( 127 هه‌زار و 485 ) تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و (8 هه‌زار و 71 ) كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه .