كەسێكی دیكە بەهۆی كۆرۆنا لە هەرێم گیانی لەدەستدا

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-06 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، تووشبووێكی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانی لەدەستدا . وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تووشبووێكی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٥٠ ساڵ دانیشتووی كامەرانی سیتی لە شاری هەولێر، دوای خەواندن لە نەخۆشخانە و مانەوەی لەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستكرد لە بەشی چاودێری چڕ گیانی لەدەستدا.