خەڵك-بەشی هەواڵ وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، چوار كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون. وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری ڕاپەڕین دەستنیشانكران، پیاوێكی تەمەن ٥٠ ساڵ و دوو ئافرەت تەمەن ٥٢ و ٣٦ ساڵ و […]