جیهان.. تووشبوون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا حەوت ملیۆن كه‌سى تێپه‌ڕاند

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەپێی ئامارەکان ماڵپەڕی "Worldometer"، تا ئێستا حەوت ملیۆن و ١٣ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە سەرتاسەری جیهان تۆمارکراون و زۆرترین ژمارەی حاڵەتیش لە ئەمریکا تۆمارکراوە کە یەک ملیۆن و ٩٨٨ هەزار و ٥٣٥ حاڵەتە.

لە دوای ئەمریکاش هەریەکە لە بەڕازیل بە ٦٧٦ هەزار و ٤٩٤ کەس، رووسیا بە ٤٦٧ هەزار و ٦٧٣ کەس، ئیسپانیا بە ٢٨٨ هەزار و ٣٩٠ کەس، بەریتانیا بە ٢٨٤ هەزار و ٨٦٨ کەس، هیندستان بە ٢٤٧ هەزار و ٦٧٨ کەس، ئیتاڵیا بە ٢٣٤ هەزار و ٨٠١ کەس، پێرو بە ١٩١ هەزار و ٧٥٨ کەس، ئەڵمانیا بە ١٨٥ هەزار و ٦٩٦ کەس، ئێران بە ١٦٩ هەزار و ٤٢٥ کەس و تورکیا بە ١٦٩ هەزار و ٢١٨ کەس دێن.

ئەو وڵاتانەیشی ژمارەی حاڵەتەکانیان لە ٥٠ هەزار زیاترە ریزبەندییەکەیان بەم شێوەیەیە:

فەڕەنسا ١٥٣ هەزار و ٦٣٤ کەس، چیلی ١٢٧ هەزار و ٧٤٥ کەس، مەکسیک ١١٣ هەزار و ٦١٩ کەس، پاکستان ٩٨ هەزار و ٩٤٣ کەس، سعوودیە ٩٨ هەزار و ٨٦٩ کەس، کەنەدا ٩٥ هەزار و ٥٧ کەس، چین ٨٣ هەزار و ٣٦ کەس، قەتەر ٦٧ هەزار و ١٩٥ کەس، بەنگلادیش ٦٥ هەزار و ٧٦٩ کەس و بەلجیکا ٥٩ هەزار و ٢٢٦ کەس.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) کە سەرەتا لە شاری وهان رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا، تا ئێستا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتدا بڵاوبووەتەوە و بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، ٤٠٢ هەزار و ٥٧٥ کەس گیانیان لەدەستداوە.

سێ ملیۆن و ٤٢٢ هەزار و ٢٩٩ تووشبووش دوای وەرگرتنی چارەسەر چاکبوونەتەوە.