پزیشكانی پسپۆری هه‌ڵه‌بجه‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پزیشكانی پسپۆری هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌ ماوه‌ی سێ هه‌فته‌یه‌ مانیان گرتووه‌ هۆشداری ده‌ده‌نه‌ ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ كه‌ به‌ده‌م داواكاریه‌كه‌یانه‌وه‌ بێن

پزیشکانی پسپۆری پارێزگای هەڵەبجە له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایده‌گه‌یه‌نن: ئێمە وەک پزیشکانی پسپۆری هەلەبجەی شەهید کە ماوەی سێ هەفتەیە مانگرتنمان راگەیاندووە و هەرلە سەرەتاوە داوامان ئاراستەی جەنابی پارێزگار و بەرێزان لە وەزارەت و مەلبەند و تەواوی ئەو بەرێزانەی کە پەیوەندیان بە دۆسیەکەمانەوە هەیە کردووە و بەروونی هۆکارو داواکاریمان بۆ بەرێزیان روونکردۆتەوە. بریارە رۆژی سێ شەممە لیژنەیەکی بەرێز لە وەزارەت بێتە هەلەبجەی شەهید بۆ لێکۆلینەوە لە گرفتەکان و

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن: ئێمە دوو داواکاریمان هەیە لەو لیژنە بەرێزە و گەیاندوومانە ئەویش
یەکەم لیژنەکە لە کەسانی بێلایەن لە دۆسیەکەمان پێکهاتبن
دووەم لەهەمان کات و رووبەروو لەگەل ئێمە و جەنابی بەرێوەبەری گشتی تەندرووستی دابنیشن تا لێکۆلینەوەکە تەواو شەفاف بێت و دەرەنجامەکان بەزووترین کات رابگەیەنرێت و چیتر هاوولاتیان لەمە زیاتر زەرەرمەند نەبن.

پزیشکانی پسپۆر له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ جه‌ختیان له‌وه‌ش كرده‌وه‌ : گەر ئەم دوو داواکاریەمان کەلەخزمەت دۆسیەکەدایە جێ بەجێ نەکرێت ئەوا هەر لەسەرەتاوە تێبینیمان لەسەر ئەنجامەکان هەیە و رەتیدەکەینەوە. بەهیواین پەیامەکەمان روونبێت و هەرچی زووترە گرفتەکان چارەسەربن.