ئاستی كورتهێنانی بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرادەكرێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق، كورتهێنانی بودجەی ساڵی داهاتوو ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەیەنێت، كورتهێنانی بودجەی ساڵی 2020 دەگاتە 48 ترلیۆن دینار، ڕەتیشیدەكاتەوە بودجە تێبپەڕێنرێت، تا كێشەی تەمویلكردنی ئەو كورتهێنانە چارەسەرنەكرێت. ئەمڕۆ شەممە، هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”گۆڕانكاریی لە ئیدارەی دارایی كە خوێندنەوەكەی تەواوكراوە و ئامانج لێی […]