دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئه‌مرۆ له‌عێراق یه‌كه‌م خولی گفتۆگۆی ستراتیژی له‌نێوان به‌غدا و واشنتۆن ده‌ست پێده‌كات، له‌نێو ئه‌و هه‌موو كێشه سیاسیی وئابورییانهی كه‌له‌نێو عێراقدا بونیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێشتر ئه‌مریكا وئێران ململانێیه‌كی تۆندیان له‌سه‌ر خاكی عێراق كرد كهدوایینیان كوشتنی قاسم سوله‌یمانی سه‌ركرده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران بوو. له‌ئێستا دا وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق وئه‌مریكا ئاماده‌ن بۆ ده‌ست پێكردنی ئه‌و گفتۆگۆیه ستراتیژیه له‌باره‌ی داهاتووی په‌یوه‌ندییه سیاسیی وئه‌منی وئابورییهكانی نێوان هه‌ردوو وڵات دا. له‌باره‌ی ئه‌م گفتۆگۆیهوه سیاسییه‌كانی عێراق دابه‌شی سه‌ر چه‌ند به‌ره‌یه‌ك بوونه، زۆرینه‌ی شیعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن رێككه‌وتنێكی كاتی دیار بكرێت بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان وئهمریكییهكان له‌خاكی عێراق، به‌ڵام هه‌ر چی كورد و سوننه‌یه ئه‌وان پشتیوانی له‌و بیروكه‌ی شیعه ناكه‌ن. ئه‌م گفتۆگۆیه ستراتیژییه دوای نزیكه‌ی 12 ساڵ دێت له‌ئیمزاكردنی رێككه‌وتنی (چوارچێوه‌ی ستراتیژی ورێككهوتنی ئه‌منی) كه‌چوارچێوه‌ی هاوكاری نێوان هه‌ردوو وڵاتی له‌خۆ گرتبوو. بریاره گفتۆگۆیهكه له‌رێگه‌ی ئۆنڵاینه‌وه له‌نێوان هه‌ردوو شاندی ئه‌مریكا وعێراق ده‌ست پێبكات ومایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌رپه‌رشتی گفتۆگۆی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كات. گفتۆگۆی نێوان به‌غدا و واشنتۆن له‌كاتێكدایه كهشاندێكی ئێرانی به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری وزه پێشتر هاتبوونه به‌غدا وله‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی عێراق كۆببوونه‌وه، شانده‌كه‌ی ئێران ئیسماعیل قائانی شوێنگره‌وه‌ی قاسم سوله‌یمانی تێدا بووه كه‌یه‌كه‌م سه‌ردانی ئاشكرای ناوبراو بووه بۆ به‌غدا وله‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووته‌وه.