دیجیتاڵ میدیای سپێده
موسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشته پارێزگاى موسڵ.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاویكرده‌وه: ئه‌مرۆ مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وسه‌ركرده‌ى گشتی هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به‌سه‌ردانێك گه‌یشتنه شارى موسڵ.
كازمى لهبارهگاى فه‌رمانده‌ى ئۆپهراسیونهكانى نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سه‌ربازى وئهمنییهكانى شاره‌كه كۆبوویه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ساڵیادى داگیركردنى شارى موسڵ بوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانى داعشه‌وه كه‌له‌ساڵى 2014 له‌رۆژێكى وه‌ك ئه‌مرۆ موسڵیان داگیركرد.
ئه‌مرۆ شه‌ش ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه تێپه‌ڕده‌بێت.