دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له قه‌زاى كۆیه چه‌ند بڕیارێكى دهركردو رایگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری قه‌زای كۆیه.
له راگه‌یه‌نراوى لیژنه‌كه‌دا هاتووه، له‌كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بریار درا به:
1.راگه‌یاندنی پشوی فه‌رمی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ رۆژی پێنج شه‌ممه(11/6/2020) له‌شاری كۆیه.
2. قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له‌بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له‌سنوری قه‌زای كۆیه.
3.داخستنی (كافتریا،گازینۆ،چایخانه‌كان،شوێنی یاری كردنی منداڵان و شوێنه‌كانی تایبه‌ت بهئهتاری و گه‌یم سه‌نته‌ره‌كان)
4.داخستنی هۆڵه‌كانی (ئاهه‌نگ و بۆنه‌كان،هۆله‌كانی وه‌رزشی و له‌ش جوانی).
5.قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل له‌ناو بازای شاری كۆیه.
6.چێشتخانه‌و خواردنگه‌كان خواردن به‌شێوه‌ی گه‌یاندن(دلیڤه‌ری) پێشكیش ده‌كه‌ن.
7.داخستنی سه‌رجه‌م شوێن و ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی سنوری قه‌زای كۆیه.
8.ئه‌نجام نه‌دانی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ له‌ناو مزگه‌وته‌كان،مامۆستای ئاینی به‌ته‌نها لهناومزگهوت وتاری هه‌ینی پێشكه‌ش ده‌كات نوێژخوێنان بهمهرجهتهندروستیهكان له‌ناو حه‌وشه‌ی مزگه‌وت نوێژ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
9.سه‌رجه‌م ئهوشوێنهخزمهت گوزاریانه‌ی بۆپێویستی هاوڵاتیان ده‌كرێنه‌وه پێویسته ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكه‌ن. 10.له‌ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كان رێكاری پێویست ده‌گیرێته به‌ر.
11.ئه‌م بریارانه له كاتژمێر(6)ی ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه تا كاتژمێر(12)ی شه‌وی شه‌ممه (13/6/2020)جێ به‌جێده‌كرێت وئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه.