كۆرۆنا دادگای هەولێری داخست

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ دادگای هەولێر بۆ ماوەی دوو هەفتە كەرەنتین دەكرێت. بە هۆی تووشبوونی دوو دادوەر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، بڕیار درا دادگای هەولێر بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتین بكرێت. دوێنێش بڕیار درا پەڕلەمانی كوردستان كەرەنتین بكرێت، ئەویش دوای ئەوەی پشكنینی پەڕلەمانتار و كارمەندانی پەڕلەمان دەریخست پەڕلەمانتارێك و ژمارەیەك كارمەند تووشی پەتاكە بوون.