خەڵک-ئارام سەردار لەگەڕەکی کوردستانی شاری هەولێر، ئاگر لەباڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتەوە و گەنجێکیش گیانی لەدەستدا. سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لەبینایەکی نیشتەجێبوون لەگەڕەکی کوردستان ئاگر کەوتەوە، کە بەهۆیەوە گەنجێکی کوردی ڕۆژئاوای کوردستان گیانی لەدەستدا. ئاماژەى بەئەوەشدا، لەئێستادا ئاگرەکە کۆنتڕۆل کراوە و ئەو کەسانەش، کە بەهۆی داخرانی ڕێگای دەرچوون گیریانخواردبوو، […]
دوا نوێکردنەوە: 2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک