کچێکی ئێزدی لەدەست داعش ڕزگار کرا

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-04 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفینراوانی کوردانی ئێزدی ڕایگەیاند، کچێکی کوردی ئێزدی لە دەست ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش ڕزگار کرا کە لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ کەوتبووە دەستیان.

ئەمڕۆ، چوارشەممە، ٤ی ١٢ی ٢٠١٩، حسێن قائیدی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: نووسینگەکەیان توانیویەتی، ڕەنا نەواف عەباس، کە تەمەنی ١٧ ساڵە و خەڵکی خانەسۆرە، ڕزگار بکات.

قائیدی ئاماژەی بەوەش دا: "ئەوان لە نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفینراوانی ئێزدی پلان و ئالیەتی نوێیان هەیە بۆ ڕزگارکردن و سەرەڕای هەموو بەربەستەکان، بەردوامن لە ڕزگارکردنی ئەو ڕفێندراوانە."

کاروان باعەدری