دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وەزارەتی تەندروستی هەرێمى كوردستان گیانلهدهستدانى پێنج تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆناى له سلێمانى راگهیاند.
وهزارهتهكه له راگهیهنراوێكدا رایگهیاندووه، پێنج تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٨٠ و ٧٨ و ٧٠ و ٦٩ و ٤٨ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە و بەشی چاودێری چڕ گیانیان لەدەستدا.
وەزارەتی تەندروستی ئاماژهى بهوهشكردووه، وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.