ترەمپ پێدانی ڤیزای بۆ كارمەندانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ڕاگرت

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-11 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك – بەشی هەواڵ سەرۆكی ئەمریكا پێدانی ڤیزای بۆ ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بۆ كارمەندانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی هەڵپەسارد، بڕیارەكە ئەوانەش دەگرێتەوە كە بۆ بەرژەوەندی ئەو دادگایەدا كاردەكەن. ڕۆژنامەی (نیویۆڕك تایمز) ی ئەمریكایی ڕایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا هێرشی توندی كردووەتەوە سەر دادگای تاوانی نێودەوڵەتی، ئەوەش لەڕێگەی سەپاندنی سزای ئابووری و كۆتوبەندی گەشتكردن لەسەر كارمەندی ئەو […]