ڕاگەیێندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

دوایین نوێکردنەوە 2019-12-28 00:00:00 - سەرچاوە: kdp

لە چەند سایتێكی كوردی و عەرەبی هەواڵێك بڵاو بووەتەوە كە گوایە لەسەر سكاڵای سەرۆك بارزانی هاووڵاتییەكی عێراقی بە تۆمەتی ناوزڕاندن لە شاری نەجەف گیراوە.

لێرەدا بە هەموو لایەك ڕادەگەیێنین كە ئەم بابەتە دوور و نزیك پەیوەندی بە سەرۆك بارزانییەوە نییە و سەرۆك بارزانی سكاڵای لەسەر هیچ كەسێك تۆمار نەكردووە و بە هیچ شێوەیەك ئاگاداری بابەتی لەمشێوەیە نین و پەیوەندیشمان پێوە نییە.

ڕاگەیاندنی بارەگای بارزانی
٢٨ـی ١٢ـی ٢٠١٩