كەشناسی: لە دوو ڕۆژی داهاتوو پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی بەرچاو دادەبەزێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-بەشی هەواڵ   بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە. بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە دوو ڕۆژی داهاتوودا 2 بۆ 7 پلە دادەبەزێت. هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت.