دیجیتاڵ میدیای سپێده
پزیشكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان په‌یامێكیان بڵاوكرده‌وه و داوایانكرد، وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم بگۆڕدرێت و كه‌سێك دابنرێت نومایه‌نده و داواكارێكی سه‌رسه‌ختی پزیشكان بێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی پزیشكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره سه‌ربه‌خۆكانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، حه‌وت رۆژه زیاتر له هه‌زار پزیشك له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیدره‌كانی ڕاپه‌ڕین و گه‌رمیان، به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌كانیانه‌وه، بایكۆتی ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانیان كردوه، به‌وهۆیه‌شه‌وه ته‌واوی نه‌خۆشخانه و مه‌ڵبه‌ند و بنكه ته‌ندروستییه‌كان داخراون و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و گیان و ته‌ندروستی هاونیشتمانیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره دروستكردوه.
له‌په‌یامه‌كه‌دا پزیشكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه: داوای گۆڕینی وه‌زیری ته‌ندروستی به كه‌سێكی تر ده‌كه‌ن كه توانستی زانستی و به‌ڕێوه‌بردنی له ئاستێكدابێت كه بێگوێدانه ناوچه‌گه‌رایه‌تی و بیری ته‌سكی حیزبایه‌تی بتوانێت خزمه‌ت به كه‌رتی ته‌ندروستی بكات، چونكه له ئێستادا گومانمان لا دروست بوه كه ئاخۆ تۆ بڵێی كڵێشه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌م ناوچه‌یه‌ی له‌خۆ گرتبێت، به‌و هیوایه‌ی كه‌سێك دابنرێت كه نومایه‌نده و داواكارێكی سه‌رسه‌ختی پزیشكان بێت.
داواشیانكردوه، سه‌ندیكای پزیشكان بێته سه‌رخه‌ت و به ده‌نگێكی دلێر داوای ڕه‌وای پزیشكان به لایه‌نه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت به پێچه‌وانه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی داواكارییه‌كانمان داوایان لێده‌كه‌ین ده‌ست له كاربكشێننه‌وه و ده‌سته‌یه‌كی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ندیكای پزیشكان هه‌ڵبژێردرێت كه ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی پزیشكان بێت.
جه‌ختیشیان له‌سه‌رئه‌وه كردوه‌ته‌وه، پێویسته حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی 30 رۆژ جارێك موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكه‌ن و ئه‌وه‌ش ڕاده‌گه‌یێنن: داواكارن له پارێزگاری سلێمانی له ئه‌گه‌ری خه‌منه‌خواردن و به‌ده‌مه‌وه نه‌هاتنی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ده‌م داواكاری ڕه‌وای پزیشكانه‌وه و به‌هۆی وه‌لانانی ئه‌م ناوچه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له پێناو په‌كنه‌كه‌وتنی زیاتری سیسته‌می ته‌ندروستی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌ر له داهاتی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی و ده‌وروبه‌ری موچه‌ی كه‌رتی ته‌ندروستی ئه‌م ده‌ڤه‌ره دابین بكه‌ن.
پزیشكان هۆشداریشیانداوه له‌وه‌ی، له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی داواكارییه‌كانی پێشویان و دابه‌شنه‌كردنی موچه له سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتودا، ئه‌وا ده‌ستده‌كه‌ین به هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی ئیمزا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی گشتی و گواستنه‌وه‌ی ڕاژه‌كانمان بۆ سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غدا.