دیجیتاڵ میدیای سپێده
دواى توشبوونى ئافره‌تێك پێش چه‌ند رۆژێك، گوندى زێلكا عهدكۆنه له قه‌زاى به‌رده‌ره‌ش به ته‌واوه‌تى كه‌ره‌نتینه‌كرا،
په‌یامنیرى سپێده له به‌رده‌ره‌ش ووتى،گونده‌كه 75 ماڵ پێكدێت و ده‌كه‌وێته سنووری شارۆچكه‌ی رۆڤیای سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش. دوو رۆژ پێش ئێستا یه‌كه‌م تووشبووی كۆرۆنای لێتۆماركرا، و دوێنیش 3 توشبووى تر له‌و گوندى توماركران.
په‌یامنێرى سپێده ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، دواى كه‌ره‌نتینه‌كردنى گونده‌كه، چونه ناوه‌وه و ده‌رچوون لێى قهدهغهكراووه، و بریاره تیمى ته‌ندروستى پشكنین بۆ دانیشتووانى گونده‌كه بكه‌ن، به‌ڵام ڕانه‌گه‌یندراوه، له دواى ده‌رچونى ئه‌نجامى پشكنینه‌كان كه‌ره‌نتینه له‌سه‌ر گوندى زێلكا عهدكۆنه هه‌ڵده‌گیرێت یاخود تا 14 رۆژ ده‌مێنێت.
ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له سنووری پارێزگای دهۆك گه‌یشته 124 كه‌س، به‌هۆی تووشبوونی چوار كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه، گوندێكی سه‌ر به قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش كه‌ره‌نتین كرا.