دیجیتاڵ میدیای سپێده
به‌گوێره‌ی ئاماره جیهانییه‌كان ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له‌م هه‌فته‌یه‌دا زیادیكردوه، هه‌روه‌ها تێكڕای توشبوانی په‌تاكه له جیهاندا گه‌یشته زیاتر له حه‌وت ملیۆن و 739 هه‌زار كه‌س.
به‌گوێره‌ی ئاماره جیهانییه‌كان، تێكڕای توشبوانی كۆرۆنا تا كاتژمێر 8:30 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌یشتوه‌ته حه‌وت ملیۆن و 739 هه‌زارو 944 كه‌س،له‌و ژماره‌یه‌ش سێ ملیۆن و 966 هه‌زارو 293 توشبو چاكبونه‌ته‌وه‌و 428 هه‌زارو 337 توشبوش گیانیانله‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیهان، ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا له پله‌ی یه‌كه‌م دێت،كه تیایدا دوو ملیۆن و 116 هه‌زارو 922 توشی په‌تاكه بون، له‌و ژماره‌یه‌ش 841 هه‌زارو 934 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه بۆ 116 هه‌زارو 825 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپاش ئیسپانیا به‌پله‌ی یه‌كه‌م دێت له رووی به‌رزی ژماره‌ی توشبوان و تا ئێستا 290 هه‌زارو 289 توشبو له وڵاته‌دا تۆماركراون،له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش ئێران به تۆماركردنی 182 هه‌زارو 525 توشبوی كۆرۆنا زۆرترین كاریگه‌ریی ئه‌و په‌تایه‌ی تیادا ده‌ركه‌وتوه.