هه‌ڵه‌بجه‌ داواى هاوكارى پزیشكى له‌ حكومه‌ت ده‌كات.. دوو توشبوو ته‌ندروستیان ناجێگیره‌

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

سپێدە - عیرفان ئەحمەد

سەرۆکی تیمی بەرەنگاربوونه‌وه‌ى کۆرۆنا لە هەڵەبجە رایده‌گه‌یه‌نێت: دوو توشبووی كۆرۆنا باری تەندروستیان جێگیر نییە، داواى هاوكارى پزیشكیش ده‌كات.

د.جیهاد ئیبراهیم، داوا لە حکومەت و خێرخوازان دەکات هاوکاری کەرتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بکەن، چونکە پێویستیەکی زۆریان بە دابینکردنی کەرەستەی خۆپارێزیە بۆ تیمەکانی بەرەنگاری کۆرۆنا.