فەرماندەیەکی کورد پۆستێکی باڵای سەربازیی عێراقی وەردەگرێت

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-29 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز

فەرماندەیەکی کورد پۆستێکی باڵای سەربازیی عێراقی وەردەگرێت و کاتی دەست بەکاربوونی ئاشکرا دەکات.

عەمید روکن سامان تاڵەبانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، کە ئێستا چووەتە  ناو ھێزی دژەتیرۆری عێراق بۆ ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی پۆستی فەرماندەی گشتیی ھێزی ئاڵتونیی عێراق.

عەمید روکن سامان تاڵەبانی هەروەها رایگەیاند، دوای نزیکەی یەک مانگی دیکە، بە فەرمی وەک فەرماندەی هێزی ئاڵتونیی عێراق دەست بەکار دەبێت.

پێشتر فازیل بەرواری فەرماندەی ھێزی ئاڵتونیی عێراقی بوو، بەڵام لە ساڵی 2018 بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد.

ھێزی ئاڵتونیی عێراقی لە چوارچێوەی دەزگای دژەتیرۆری عێراقە و رۆڵێکی باڵای ھەبوو لە شکاندنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق و راھێنراوترین و پرچەکترین ھێزی ئەو وڵاتەیە.