دیجیتاڵ میدیای سپێده
له‌مانگى حوزه‌یران عێراق دووملیون و هه‌شت سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه به‌رهه‌م ده‌هێنێت و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا داوایه‌ك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار ئیسماعیل وه‌زیرى نه‌وتى عێراق رایگه‌یاند: عێراق دووملیون و هه‌شت سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه له‌نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت، وئه‌مه‌ش له‌ناوه‌راستى مانگى حوزه‌یرانى داهاتوو ده‌بێت.
وتیشى: له‌به‌رژه‌وه‌ندى عێراق دایه پابه‌ندى رێككه‌وتنى ئۆپێك بێت بۆ دابه‌زاندنى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وت له‌وڵات دا.
وه‌زیرى نه‌وتى عێراق راشیگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان داواكارییه‌كى ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى كوردستانیان كردوه بۆ به‌رهه‌مهێنانى 370 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه وه‌ك كه‌مترین رێژه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ره‌تایى مانگى حوزه‌یران ده‌ست پێده‌كات بۆ هاوكاریكردنى عێراق له‌پابه‌ندبوونى به‌به‌شه‌كه‌ى له‌رێككه‌وتنى ئۆپێك‌دا.