دوو كارمەندی فەرمانگەی چاكسازی گەورانی سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون و بڕیاردرا دەوام لەو فەرمانگەیە رابگیرێت. لە راگەیەندراوێكدا چاکسازی گەورانی سلێمانی ئاشكرای كرد: “بەهۆی تووشبوونی دوو کارمەندی مەدەنی چاکسازی گەورانی سلێمانی لەدەرەوەی ئەرکی فەرمانگە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان و سزادراوانیش بڕیاردرا بە راگەیاندنی پشوو لە 17/6/2020 بۆ 28/6/2020 ماوەی 10 رۆژ بۆ کارمەندانی […]