كەمێك لەمەو بەر لە كاتی سۆلحی نێوان دوو بنەماڵە لە شارۆچكەی سێبیرانی سەر بە شاری ھەولێر،لە ئەنجامی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە خاوەنی دیوەخانێك كە سوڵحەكەی لێ ئەنجام دەدرا كوژرا و برایەكی دیكەی بریندارە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە. پەیامنێری ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێر گوتی:“كوژراوەكە ناوی (ف) و برای كەسایەتی دیاری ناوچەكە (حاجی،م)ـە و لە ئێستادا پۆلیس دەستی كردووە بە لێكۆلینەوە لە رووداوەكە. نوێ دەكرێتەوە…