گەنم ئاستەنگی بۆ شۆفێرانی شارەزوور دروستکردووە

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

شارەزوور-یەحیا حبیب   بەشێک لەجوتیارانی شارەزوور بەهۆی نەبوونی سایلۆوە، ئەو گەنمەى دووریویانەتەوە، لەسەر شەقامەکان هەڵیانڕشتووە، ئەمەش گرفتی بۆ هاتوچۆی شۆفێران دروستکردووە.   لەبەدواداچوونێکی مەیدانی (خەڵک)دا دەرکەوت، بەشێکی زۆر لەجوتیاران ماوەی کەمتر لە مانگێکە بەهۆی نەبوونی سایلۆوە، بەناچاری ئەو گەنمەی دووریویانەتەوە لەسەر بەشێکی ڕێگاکانی هەڵەبجەی تازە و ناوەندی شارەزوور هەڵڕشتووە.   بەهۆی گرتنی ئەو شەقامانەوە ڕێگاکان […]