ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لەهەڵكشاندایه‌

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی لەهەڵكشاندایه‌ و تاوه‌كو ئێستا نزیكی 82 كه‌س له‌شاره‌كه‌دا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌،

سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی رایگه‌یاند، رێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا رۆژانە 7% زیاد دەکات.

تاوەکو ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 270 تووشبوو لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و 89 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، دوو هەزار و 222 کەس لە تووشبووانی کۆرۆنا و 70 کەس لە مردووەکان لە سنووری پارێزگای سلێمانین و ئەوەش جێگەی نیگەرانیی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانە.

هێرش حەیدەر، سەرۆکی بۆردی رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە سلێمانی ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو 23ـی نیسانی 2020، تووشبووانی کۆرۆنا 92.58% چاکببوونەوە و رێژەی گیانلەدەستدانیش 1% بوو، بەڵام ئێستا ژمارەکە گۆڕاوە، گیانلەدەستدان %2.6 و چاکبوونەوە 39.9% و تووشبوون بە کۆرۆناش رۆژانە 7% زیاددەکات.