دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى عێراق كۆبووه‌وه‌و كێشه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراق تاوتوێكرا.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له په‌یجى خۆى له فه‌یسبوك رایگه‌یاندووه، ئەمڕۆ بە یاوەریی به‌ڕێزان جێگرانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدامان کرد و لەگه‌ڵ به‌ڕێزان سەرۆکوەزیران، سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، تاوتوێی پەیوەندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و دیالۆگی چاره‌سه‌ری کێشه‌کان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وی ته‌حه‌دییه‌کانی قۆناغه‌که‌مان کرد.
له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق راگەیهنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه به‌وه‌كراوه، لە کۆبوونەوەکەدا باسی کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە و جەخت لە چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کراوەتەوە. بە تایبەت کە ئێستا عێراق رووبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە.
بەپێی راگەیهنراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی راگەیاندووە، کە هاوکاری و هەماهەنگی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندی ئاڵنگارییەکانی ئێستا گرنگە، بە تایبەت قەیرانی ئابووری دوای دابەزینی نرخی نەوت کە هۆکارەکەی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.