هاوکاتی پرسەی قوربانیانی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا، خەڵکی لە شیلادزێ ناڕەزایی دەردەبڕن

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-20 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

لە دەمی پرسەی ئەو قوربانیانەی ڕۆژی هەینی بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا کوژران، خەڵكێکی زۆر کۆبونەوە و خۆپیشاندانیان لە سەنتەری ناحیەی شیلادزێ بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ئەو ناوچانە ئەنجام دا.