دیجیتاڵ میدیاى سپێده
په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا قۆناغێكی زۆر توندی تێپه‌ڕاند له كاتێكدا وڵاتی به‌رازیل یه‌ك ملیۆن حاڵه‌تی توشبوونی پشتڕاست كرده‌وه‌و ئه‌وروپاش ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی توشبووانی ئه‌م ڤایرۆسه گه‌یشتۆته 2 ملیۆن و نیو له كاتێكدا ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هۆشداری له‌سه‌ر " شه‌پۆلێكی نوێی و مه‌ترسیدار" ده‌دات.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی تیدرۆس گابرییۆس له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانی كه به ڕێگای ئینته‌رنێت ئه‌نجام درابوو گوتی " جیهان له قۆناغێكی نوێی مه‌ترسیداردایه. زۆر كه‌س لێیان تێده‌گه‌ین كه بیزاربوون ئه‌وه‌نده له ماڵه‌وه بمێننه‌وه، به‌ڵام هێشتا ڤایرۆسه‌كه زۆر به خێرایی ده‌گوازرێته‌وه."
هه‌رچه‌نده خێرایی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه له ئه‌وروپا خاوبۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا كاریگه‌ری زۆر خراپی هه‌یه. نزیكه‌ی نیوه‌ی ئه‌و دوو ملیۆن و نیو حاڵه‌ته‌ی ئه‌وروپا له وڵاتانی ڕوسیا، به‌ریتانیا ئیسپانیا و ئیتالیا تۆمار كراون.