خەڵك-بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت، ئەو كەسانە ئاگادار دەكەینەوە كە نیشانەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هەیە، پەیوەندی بكەن بەسەنتەری چارەسەركردن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەگوزراوەكان. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بۆ هاووڵاتیانی سنووری ئیدارەی ڕاپەڕین، ئەوانەی نیشانەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان هەیە پەیوەندی بكەن بەسەنتەری چارەسەركردن و كۆنتڕۆڵكردنی نەخۆشیەگوزراوەكان لە قەزاكانی ڕانیە و […]