لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبی یونسکۆ پەسەند كرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رێكخراوی یونسکۆ، لۆگۆی شاری سلێمانی وەك شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد.

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: یونسکۆ لۆگۆی شاری سلێمانی وەک شاری ئەدەبیی یونسکۆ پەسەندکرد و لۆگۆی خۆی خستە سەر لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئەم لۆگۆیە لەسەر پێشنیازی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئۆفیسی سلێمانی شاری ئەدەبیی یونسکۆ، لەلایەن هونەرمەند دیاری عوسمان-ەوە کێشراوەو وەک لۆگۆی فەرمیی شاری سلێمانی بۆ شارە داهێنەرە ئەدەبییەکانی جیهان لەلایەن یونسکۆوە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.

لە 30/10/2019 رێكخراوی یونسكۆ 66 شاری جیھانی وەك شاری داھێنەر ناساندن، لەناویاندا شاری سلێمانی بۆ داهێنان له‌ بواری ئه‌ده‌ب و شاری سنه‌ له‌ بواری میوزیك وه‌كو دوو شاری داهێنه‌ر ده‌ستنیشان كراون.