سووریا -KDP.info- ئه‌ندامێکی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی دەستووری سووریا گوتی، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوودا كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی دەستووری نوێی سووریا شكستی هێنا. بڕیاره هاوپه‌یمانان قه‌ناعه‌ت به ڕژێمی سووریا بكه‌ن و له ناوەڕاستی مانگی داهاتوو كۆبوونه‌وه ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی دەستوور بكرێت.
ئیبراهیم برۆ بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له گه‌ڕی دووه‌می كۆنگره‌ی جنێف ڕژێمی سووریا ئاماده نه‌بوو له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی دەستووری نوێی سووریا ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی دەستوور بكرێت و كۆبوونه‌وه‌كه شكستی هێنا، چونكه ئه‌وان داوایان ده‌كرد باسی و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش بكرێت، له كاتێكدا ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ت بوو به نووسینه‌وه‌ی دەستووری نوێی سووریا."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی دەستووری سووریا گوتی: "كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵ ده‌دات ڕژێمی سووریا ڕازی بكات و له ناوه‌ڕاستی مانگی داهاتوو لیژنه‌كه كۆ بێته‌وه و ده‌ست به نووسینه‌وه‌ی دەستوور بكرێت، ئه‌گه‌ر ڕژێمی سووریا كێشه‌یه‌كی دیكه نەنێتەوە."
برۆ زیاتر گوتی: "له دوو كۆبوونه‌وه‌ی ڕابردوودا ئاماده‌كاریی ته‌واو كرابوو بۆ نووسینه‌وه‌ی دەستوور و هه‌ر 150 ئه‌ندام كه بۆ لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی دەستوور دیاری كرابوون له كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌مدا ئاماده بوون، به‌ڵام له كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌مدا شكستیان به كاره‌كه هێنا، چونكه بیانوویان دۆزییه‌وه و باسیان له‌وه ده‌كرد، نابێت ته‌نیا دەستوور بنوسرێته‌وه و پێویسته باسی هه‌موو پرسه‌كان بكرێت، كه ئه‌مه‌ش نه‌ده‌كرا، بۆیه كۆبوونه‌وه‌كه شكستی هێنا."
برۆ گوتیشی: "كوردیش له‌و لیژنه‌یەدا به‌شدارە و داواكاریی خۆی ئاماده كردووه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌كو پێكهاته‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و مافی كورد له دەستووری نوێی سووریادا بچه‌سپێندرێت."
بڵند ئیبراهیم