خه‌ندان-
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێرشی چه‌كدارانی داعشیان له خانه‌قین تێك‌شكاند، به‌وته‌ی فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش لهروبهڕوبونهوهكهدا سێ پێشمه‌رگه شه‌هیدبون و دو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له سنوری خانه‌قین به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، له‌هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر لیوای سێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سێ پێشمه‌رگه شه‌هیدبون و دو پێشمه‌رگه‌ی دیكه‌ش برینداربون.
به‌وته‌ى ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه به هاوكارى چه‌كدارانى حه‌شدی شه‌عبی توانیویان ئه‌و هێرشه‌ی چه‌كدارانی داعش تێك بشكێنن.
شه‌وی چوارچه‌ممه چەكداری داعش بەهاوەن هێرشیانكرده سه‌ر سەر لیوای سێی پیادەی هێزەکانی پیشمەرگەی کوردستان لەگوندی دەکەی سەرچەم-ی سەر بەقەزای خانەقین.
فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه رونیكرده‌وه، دوای تێكشكاندنی هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی پشکنین و کێوماڵکردنی ناوچەی شەڕەکەن، "له‌ئێستاشدا دۆخه‌كه هێوربوه‌ته‌وه".
به‌پێى زانیاریه‌كان، شه‌هیده‌كان سێ شه‌هیده‌كه‌ی پێشمه‌رگه، به‌ناوى لوقمان، داشتووی دەربەندیخان و مه‌حمود، دانشتوی چه‌مچه‌ماڵ و زیاد خه‌لیفه سولگان، دانشتوی گوندی ئۆمه‌ربل-ه.
له‌باره‌ی بریندارهكانیشهوه خه‌ندان زانیویه‌تی، برینی یه‌كێك له برینداره‌كان سه‌خته‌و له ئێستاشدا له ژێر چاودێری پزیشكیدان.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، "به‌داخەوە، ئەمشەو تیرۆریستان و تاریکپەرستانی داعش، هێرشیان کردە سەر فەوجێکی لیوای سێی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌سنوری رۆژئاوای خانەقین و (میحوەری گەرمیان) هەر زوو لەلایەن هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وەڵامدرانەوەو بەتوندی لێیان هاتوونه‌ته ده‌ست و راونران و په‌لاماره‌كه‌یان تێكشكاندوه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، "خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ئاماده‌باشی تەواودایە بۆ پاراستنی خەڵک و خاکی کوردستان و لەناوبردنی تیرۆر و تیرۆریستان".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رونیكرده‌وه،"لەماوەی رابردوودا، چەندین جار هۆشداریمان داوە لەسەر گەشەسەندن و سەرهەڵدانەوەی داعش لەچەندین ناوچەی جیاوازەوە، ئەو روداوانەی ئێستاش پشتڕاستی هۆشدارییەکانی ئێمەی کردەوە، کە بەرای گشتیی و هاوپەیمانانمان داب‌و".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه داوا لە هاوپەیمانان ده‌كات، کۆمەک و پشتگیری و هەماهەنگیان لەگەڵ وەزارەت وهێزەکانی پێشمەرگە زیاتر‌و چڕتربکەنەوە، بۆ ئەوەی رێگە لەپەرەسەندن و تەشەنەکردنی ئەو هێزە تیرۆریستیە بگیرێت.