سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لە عێراق بە دەستدرێژیی و قووڵنەکراو ناودەبات و رایدەگەیێنێت: هێرشەکەی ئەمریکا دەرهاوێشتەی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە. عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقدا رایگەیاند: “جەختدەکەینەوە لە بەدوورگرتنی عێراق لە جەمسەرگیری و مەترسییەکانی جەنگ، هێرشەکەی ئەمریکاش دەستدرێژییە و قبووڵنەکراوە”.
The post عادل عەبدولمەهدی: هێرشەکەی ئەمریکا دەستدرێژییە و قبووڵنەکراوە appeared first on پهیامنێر.