زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر تەندروستییان جێگیرە و بەگوتەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەش لەماوەی 10 رۆژی داهاتوودا هەموویان دەنێرنەوە ماڵەوە. دکتۆر بۆتان عەبدولقادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیرزگاری رایگەیاند: “زۆربەی تووشبووانی کۆرۆنا کە لەنەخۆشخانەی رزگاری چارەسەر وەردەگرن تەندروستییانجێگیرە و بەرەو چاکبوونەوە دەچن، هەر تووشبوویەکیشدوای 11 رۆژ چارەسەری وەرگرت پشکنینی بۆ دەکرێت،ئەگەر تەواو دڵنیابووینەوە لە تەندروستی و نەمانیڤایرۆسەکە لە لەشی، ئەو کاتە دەینێرینەوە ماڵەوە“ بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری دەشڵێت: “ئێستا200 تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی رزگارین،رۆژانە زیاتر لە 10 تووشبووی چاکبووەوە دەنێردرێنەوەماڵەوە، تەنیا دوو تووشبووی کۆرۆنا تەندروستییان خراپە،کە ئافرەتێک و پیاوێکن و هەردووکیان لە یەکەیچاودێریی چڕدان و پێویستیان بە ئامێری هەناسەدانیدەستکردە“. دکتۆر دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستییهەولێریش رایگەیاند: ” تائێستا لە سنووری پارێزگایهەولێر 1072 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و 22 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. ئێستا 385 تووشبوو لەنەخۆشخانەکان لەژێر چاودێرییدان، لەو ژمارەیە 32 پزیشک و کارمەندی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون. رۆژانەش تێکڕا 700 پشکنین ئەنجامدەدرێن، رۆژیشهەیە دەگاتە نزیکەی 1000 پشکنین“.
The post بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی رزگاری لە شاری ھەولێر موژدەیەکی خۆشی راگەیاند appeared first on ئاژانسی پەیامنێر.