سوپای لیبیا: كۆنترۆڵكردنەوەی سرت و جوفرە بووەتە كارێكی پێویست

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

گوتەبێژی سوپای لیبیا، عەقید محەمەد قنونو: "كۆنترۆڵكردنەوەی سرت و جوفرە بووەتە كارێكی پێویست و هەر چۆنێك بێت، دەبێت كۆنترۆڵیان بكەینەوە".

گوتەبێژی سوپای لیبیا رایگه‌یاند: لەئێستادا سرت بووەتە هەڕەشە و مەترسی بۆسەر ئاسایش و ئاشتی وڵاتەكەمان، چونكە شارەكە بووەتە جێگەی چەكدارە بەكرێگیراوەكانی بیانیی و چەتە تاوانبارەكان دوای ئەوەی لە تەواوی سنووری كارگێڕی تەرابلوسی پایتەخت و شاری تەرهونە وەدەرنران".

محەمەد قنونوراشیگه‌یاند: لە لایەكی دیكەوە چەكدارە بەكرێگیراوەكانی (واگنەر)، بنكە و فڕۆكەخانەی جوفرە-یان كردووەتە ناوەندی فەرماندەیی تایبەت بە خۆیان تا كێڵگە نەوتییەكانی باشووری لیبیا داگیر بكەن.

عەقید محەمەد ئه‌وه‌شی ڕوونكرده‌وه‌ كە كۆنترۆڵكردنەوەی شارەکانی سرت و جوفرە لە هەر كاتێك زیاتر، بووەتە كارێكی پێویست و هەر چۆنێك بێت، دەبێت كۆنترۆڵیان بكەنەوە و گوتیشی "سوورین لەسەر ئەوەی ئەگەر بە ئاشتی بێت یان بە هێزی چەكداری، سرت و جوفرە كۆنترۆڵ بكەینەوە".

محەمەد قنونو باسی لەوەیش كرد كە ژمارەیەك وڵاتانی عەرەبی و بیانیی، بێ ئەوەی ناویان ئاشكرا بكات بەرپرسن لە پاڵپشتیكردنی چەكدارە بەكرێگیراوەكانی بیانی و قسەكردن لەسەر رایگەیاندنی ئاگربەست لەو كاتەی چەكدارە بەكرێگیراوەكانی بیانیی، سرت و جوفرە و لەگەڵ كێڵگە نەوتییەكانیان داگیركردووە، هیچ قبوڵكراو نییە".

دوێنێ‌ هەینی دامەزراوەی نیشتمانی نەوتی لیبیا رایگەیاندبوو كە ژمارەیەكی زۆری چەكدارە بەكرێگیراوەكانی بیانیی بە ئۆتۆمبێلی سەربازی چوونەتە ناو كێڵگەی شەرارە باشووری لیبیاوە.