بڕیار وایه ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو 2019/12/10، شه‌شه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر بۆ شانۆ به‌ڕێوه بچێت، سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه و كۆمه‌ڵێك میوان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی فێستیڤاڵه‌كه كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، چه‌ندین گرووپی شانۆیی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها چه‌ندین ئه‌كته‌ر و شانۆكاری ناسراوی كورد و بیانی وه‌ك میوانی سه‌ره‌كی، به‌شداریی فێستیڤاڵه‌كه ده‌كه‌ن، كه‌ناڵى (كوردستان 24) سپۆنسه‌ری میدیایی فێستیڤاڵه‌كه‌یه.
فێستیڤاڵه‌كه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، ڕۆژانه جگه له نمایشكردنی شانۆگه‌رییه‌كان، چه‌ندین چالاكیی جۆراوجۆری هونه‌ری پێشكه‌ش ده‌كرێت.