قەدەغەی هاتووچۆ لە هەولێر ڕاگەیەنرا

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-28 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ بۆ ماوەی هەفتەیەك پەیڕەو بكرێت. ژووری ئۆپراسیۆنەكانی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تاوەكو 4ی تەمموز قەدەغەی هاتووچۆ لە 6ی بەیانی بۆ 12ی شەو پەیڕەو دەكرێت.