ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران عێراق چوار مه‌رج بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت داده‌نێت

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-29 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق چوارمەرج دەخاتە ڕوو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق .

ئەحمەد حەیدەر ئەندامی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بۆ هەڵبژاردنی پێش وەختە پێویستە ئەم چوار مەرج بهێنرێنە دی ئینجا هەڵبژاردن بكرێت

ئەو ئەندامەی لیژنەكەی لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگاكان ئه‌وه‌ش راگه‌یاند : ئەومەرجانە ئەمانەن

یەكەم: كەشێكی گونجاو بۆهەڵبژاردن برخەسێت
دووەم: پرۆژەیاسای هەڵبژاردن تەواو بكرێت
سێیەم: بازنەی هەڵبژاردنەكان دیاری بكرێت
چوارەم: بارودۆخی تەندروستی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ بكرێت

ئەو پەرلەمانارە بەدووریشی زانی كە لەئێستادا هەڵبژاردنی پێش وەختە ئەنجام بدرێت ئەوەش بەهۆی خراپی باری ئابوری عێراق وبه‌رده‌وامبوونی ڤایرۆسی كۆرۆناوە.