پارێزگاری نوێی دهۆك سوێندی یاسایی دەخوات

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-29 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ دوای ئەوەی لەماوەی ئەم چەند ڕۆژی دواییدا لە جێگەی فەرهاد ئەتروشی لەلایەن حزبەكەیەوە دەستنیشانكرا، عەلی تەتەر ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك پارێزگاری نوێی دهۆك سوێندی یاسایی دەخوات. ئەمڕۆ دوو شەممە، عەلی تەتەر ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، وەك پارێزگاریی نوێی پارێزگەی دهۆك لەبەردەم نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستاندا، سوێندی یاسایی خوار. […]