بەوێنە..هێزێكی تایبەت لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداد بڵاوەیانپێكرا

دوا نوێکردنەوە: 2019-12-31 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان-

كەمێك پێش ئێستا، هێزێكی تایبەت لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد بڵاوەیان پێكراو بەگوێرەی هەندێك میدیای عێراقیش چونی هێزەكە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی تایبەت لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد بڵاوەیان پێكراوە.

بەگوێرەی ئاژانسی ئەخباریە، چونی ئەو هێزە بۆ پاراستنی خۆپیشاندەرانە.

لە لایەكی دیكەوە هەندێك میدیای عێراقی بڵاویانكردەوە كە لە ئێستادا ئەو هێزە تایبەتانە لە دەرگای سەرەكی باڵیۆزخانەی ئەمریكاوە بۆ دەرگای دوەمی باڵیۆزخانەكە بڵاوەیان پێكراوە.

لای خۆشیەوە لیوا روكن شەهاب ناسر كازم فەرماندەی هێزە تایبەتەكە داوایكردوە كە هێزەكان پەرژینێك بە دەوری بیناكە و نزیك دەرگای باڵیۆزخانەكە دروست بكەن.