قائیمقامی هەولێر: لەماوەى قەدەغەى هاتوچۆدا ئاسانکاری بۆ کاسبکاران و دەستگێڕەکان دەکەین

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵک- ئارام سەردار ئەمڕۆ سێ شەممە ۳۰ی حوزەیرانی ۲۰۲۰ لەکاتژمێر ٦ی بەیانی قەدەغەی ھاتووچۆ لە سنووری پارێزگای ھەولێر كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە و ماوەی پێنج رۆژ بەردەوام دەبێت. نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی ناوەندی هەولێر بە(خەڵک)ی ڕاگەیاند، بڕیاری ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ دوای ئەوەهات کەژمارەی توشبووانی کۆڕۆنا زۆر زیادی کرد لەپارێزگای هەولێر، ئەمەش وایکرد بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر داوا […]