خەڵک – یەحیا حبیب ئەمڕۆ سێ شەممە، سەرۆکایەتی شارەوانی سەیدسادق هەڵمەتێکی شۆردن و دەرمانڕشتنی ناو قەزای سەیدسادقی دەستپێکرد. دوابەدوای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تووشبوون بەکۆرۆنا، ئیدارەی سەیدسادق کاریان لە سەر پاکژکردنەوەی بازاڕ و شوێنە گشتییەکان کرد. لەچوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدا ئەمڕۆ بەشێک لەشوێنە گشتییەکانی ناو سەیدسادق پاکژکرانەوە.
دوا نوێکردنەوە: 2020-06-30 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک