دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئاماری گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له ئێران له رۆژێكدا گه‌یشته به‌رزترین ئاست له‌وه‌ته‌ی په‌تاكه له‌و وڵاته سه‌ریهه‌ڵداوه، كه ١٦٧ حاڵه‌تی دیكه گیانله‌ده‌ستدان به په‌تاكه تۆماركرا.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، سیما سادات لاری ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٦٧ تووشبووی دیکەی په‌تاكه گیانیان لەدەستداوە، ئه‌وه‌یش تا ئێستا به‌رزترین ئاماره تۆماركرابێت.
سیما سادات لاری باسی له‌وه كرد كه دوو هەزار و ٤٥٧ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە په‌تاكه تۆمارکراوه، بەم شێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا بەهۆی په‌تاكه‌وه گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە، ١٠ هەزار و ٨١٧ کەس و ژمارەی توشبووانیش گەیشتووەتە، ٢٢٧ هەزار و ٦٦٢ كه‌س کە باری تەندروستیی سێ هەزار و ٤٩ كه‌سیان ناجێگیرە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران، باسی لەوەیش کرد کە تا ئێستا ١٨٨ هه‌زار و ٧٥٨ كه‌س دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر چاكبوونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتووه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا یەک ملیۆن و ٦٦٦ هەزار و ٥٨٧ پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوه.
سیما سادات لاری ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد كه پارێزگاکانی کرماشان، کوردستان، خوزستان، هورموزگان، بوشەهر، خۆراسانی رەزەوی، ئازەربەیجانی رۆژئاوا و ئازەربەیجانی رۆژهەڵات وەک "ناوچەی سوور" ناوزه‌ندکراون و، پارێزگاكانی ئیلام، سێستان و به‌لۆجستان، لوڕستان و گوڵستانی-یش وه‌ك ناوچه‌ی جێ مه‌ترسیی.