سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە گەڵ شاندی دانوستاندکاری حکومەتی فیدڕاڵی کۆدەبێتەوە

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

 

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە لە گەڵ شاندی دانوستانکار لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی کۆبووەوە

مەسرور بارزانی رایگه‌یاند : هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆکان بەردەوام دەبێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە ماف و شایستە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی تێدا پارێزراو بێت. هه‌روه‌ها ھەرێمی کوردستان داکۆکی و پێداگیریی لە مافە ڕەواکانی لە چوارچێوەی دەستووری عێراق دەکات و هەرگیز سازشیان لە سەر ناکات.


لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، تیشکی خستە سەر سەردانی هەفتەی ڕابردووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و ئەنجامی گفتوگۆکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی و پێشنیارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان .

ئه‌م ڤیدیۆ كۆنفرانسه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوای ئه‌وه‌ دێت ، له‌چه‌ند رۆژی رابردوو شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ سه‌ركردایه‌تی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی عێراق و سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه‌ و تا ئێستاش گفتوگۆكان به‌رده‌وامن و هیچ ڕێكه‌وتنێك له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئه‌نجام نه‌دراوه‌