پۆلیسی گەرمیان: ته‌قه‌ له‌ دوكاندارێك كراو گیانی له‌ده‌ستدا

دوا نوێکردنەوە: 2020-06-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو بازاڕی قەزای کەلار لەلایەن دو کەسەوە تەقە لە دوکاندارێک کراو بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

علی جەمال قدووری بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان لەراگەیەنراوێكدا رایگه‌یاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەمە لەنێو بازاڕی قەزای كەلار لەلایەن دووكەسەوە تەقە لەدوكاندارێك كرا بەناوی (هەردی جەمال قادر ) لەدایكبووی 1991 پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لەئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادوەری قەزای كەلار كراوەو پۆلیس دەستی بەلێكۆڵینەوە كردوەو گەڕان بەدوای تۆمەتباراندا دەستیپێكردوە.